شوێنکەوتووانی ڕەوتی سەدر بەشداری لە نوێژی ھەینی ناکەن
کوردسات نیوز
٦ی ئابی ٢٠٢١
١٬٢٠٧
بە نوسراوێکی ڕەسمی نوسینگەی (موقتەدا سەدر) سەرۆکی ڕەوتی سەدر، داوای لە شوێنکەوتووانی ڕەوتەکەی کردووە، بە ڕەچاوکردنی ڕەوشی تەندروستی وڵات و زۆربوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، ئەمڕۆ لە تەواوی پارێزگاکان بەشداری لە نوێژی بە کۆمەڵی ھەینی نەکەن، تا کاتێکی نادیاریش ئەو داوایە دەبێت جێبەجێ بکرێت.
ماوەی ھەفتەیەکە ئامارەکانی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش لە ھەڵکشاندایە.