فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق دەستگیرکردنی ١٧ داواکراوی لە کەرکوک راگەیاند
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢١
١٬٣١٢
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق لەکەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدرێژەی ئەو ئۆپراسیۆنەی ماوەی ھەفتەیەکە لەدەوروبەری کەرکوک دەستیان پێیکردوە، ١٧ کەسی داواکراویان دەستگیرکردووە کە یەکێک لەدەستگیرکراوەکان بەپێی مادەی ٤ی تیرۆر داواکراوە و ئەوانی تریش بەپێی ماددەی یاسایی جۆراوجۆر داواکراوبوون.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەو ئوپراسیۆنەدا چەند حەشارگەیەکی داعش دۆزراونەتەوەو لەناوبراون و دەستیش بەسەر کۆمەڵێک تەقەمەنیدا گیراوە کە لە نێویاندا بۆمبی چێندراو و پشتێنی تەقینەوەو چەند موشەکێ ھەبوون .
لە رۆژی چوار شەممەی رابردوەوە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی فراوان لەناوچەکانی باشور و خۆرئاوای کەرکوک دەستیپێکردوە بۆ کێوماڵکردنی ئەو ناوچانە لەداعش و ئۆپراسیۆنەکە ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.