موقتەدا سەدر بە مەرج دەگەرێتەوە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢١
٩٬٠٢٤
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردوە، موقتەدا سەدر، بە مەرجی دورخستنەوەی گروپە چەکدارەکان لە پرۆسەی ھەڵبژاردن، ئەگەری ھەیە بگەڕێتەوە بۆ پرۆسەکە، وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت پێش وادەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن، (عەلی سیستانی)، گەورە مەرجەعی باڵای شیعە فەتوای بەشداری ھاوڵاتیان لە ھەڵبژاردن بدات، ئەوەش تەواوی ھاوکێشەکان دەگۆڕێت.