کازمی دوو فەرماندەی نوێی بۆ ئۆپراسیۆنەکانی کەرخ و رەسافە دیاریکرد
٢١ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٠٩٧
ئاژانسی ھەواڵیی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی ھەریەکە لە" لیوا روکن سەعد موحسین" بۆ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەری کەرخ و "لیوا روکن زافر مەحمەداوی" بۆ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەری رەسافەی شاری بەغداد راسپاردووە، ئەوەش پاش تەقینەوەکەی رۆژی دوو شەممەی مەدینە سەدر لە بەغداد، کە زیاتر لە ١٠٠ قوربانی لێکەوتەوە و بە بڕیاری کازمی چەند فەرماندەییەکی ئەمنی دوورخرانەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ھاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، ھەمووکات ئیرادەی ژیانی ئازاد و سەربەرزانە، بەسەر تیرۆر و گەندەڵی و چەکی نایاسایی و نیازی خراپدا سەردەکەوێت.