"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق و وەفدێکی یاوەری گەیشتوونەتە "واشنتۆن" و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەڕێوەچوونی خولێکی تری دانوستانی ستراتیژی نێوان "بەغداد و واشنتۆن" و لەگەڵ "ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبنەوە. 
بڕیاریشە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی چاوی بە "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت، لەم خولەی دانوستانەکانیش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پرسی سەرەکی دەبێت، کە تا ئێستا ٣ ھەزار و ٥٠٠ سەربازی بیانی لە نێویاندا ٢ ھەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە خاکی عێراق ھەن.