وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٨ ھەزار و ٩٢٢ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٩ توشبوو گیانیان لەدەستداوە و ٧ ھەزار و ٦١٣ توشبووش چاکبوونەتەوە، ھەروەھا ٣١ ھەزار و ٩٧٠ کەسیش ڤاکسینیان وەرگرتووە. 
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیش دوای کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی "مستەفا کازمی" چەند بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند، رێکارەکان لە چێشتخانە و کافتریاکان و ھۆڵەکانی سینەما و ھۆڵەکانی وەرزش و ئاھەنگێڕان چڕ دەکەنەوە، لیژنەی چاودێریش دادەنێن و دەوامی فەرمانبەرانیش دوای جەژن بەڕێژەی ٥٠% دەبێت، بێجگە لە کارمەندانی تەندروستی و ئەمنی و کارەبا.