ئاگرێکی گەورە لە سەربازگەیەکی ھێزە ئاسمانییەکانی عێراق کەوتەوە
کوردسات نیوز
١٩ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٢٧٣
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی بەھێز لە سەربازگەی ئیمام عەلی لە خۆرھەڵاتی ناسریە لە پارێزگای زیقار کەوتووەتەوە، تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانیش، ئاگرەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و زیانەکان تەنھا ماددی بوون.