سەدر: ھێرشکارانی سەر ھەولێر سودمەندانی مانەوەی ئەمریکییەکانن
کوردسات نیوز
١١ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٤٤٩
سەدر رایگەیاند ، بۆردومانکردنی فرۆکەخانەی ھەولێر چی ئەنجامێکی ھەبووە جگە لە زیادبوونی ھێزەکانی ئەمریکا، ئەوانەشی ھێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەکان و ناوچەی سەوز زۆرترین سودیان لە بوونی ھێزەکانی ئەمریکا بینیوە.
سەدر باسی لەوەشکردووە، ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە ئەو کەسانەی ھێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەکان بژێوی ژیانیان لەدەستدەدەن و سیاسەت ئەمانەی ھێشتووەتەوە ئەگەر نا دەبنە سفر.