مەھدی رەشید وەزیری سەرچاوەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دیالە راگەیاند، ئێران ھیچ ھەماھەنگییەکیان لەگەڵ ناکات و بەردەوامە لە گرتنەوەی ئاوی ئەو رووبارانەی دەرژێنە ناو خاکی عێراق ئەوەش زیانی گەورەی بە دانیشتوانی پارێزگای دیالە گەیاندوە، بەو پێیەی بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئاوی ئەو رووبارانە دەبەستن لە ئێرانەوە ھاتوون.


جەختیشی کردەوە، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لەگرتنەوەی ئاوی رووبارەکان و رێککەوتنەکان لەبارەی دابەشکردنی ئاو جێبەجێنەکات ناچار دەبن بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان پەنا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ببەن.


وەزیری سەرچاوەکانی عێراق راشیگەیاند، بەرپرسانی ئێران لەمانگی رابردوودا بە پاساوی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە وڵاتەکەیان، ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکیان لەسەر پرسی ئاو رەتکردەوە و بەڵێنیاندا دوای ھەڵبژاردن کۆبوونەوەکە بکەن، بەڵام تێستا  بەڵێنەکەیان جێبەجێنەکردووە.