(ئەلێکسەندەر لافرنتیڤ) نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ سوریا ڕایگەیاند، بەغداد بە ڕەسمی بۆ مۆسکۆی ڕوونکردووەتەوە کە ئامادەیە بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا، ڕێکاری تەواویش گیراونەتە بەر.


ئەو بەرپرسەی ڕووسیا بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای لە عێراق لەم قۆناغەدا بەدوور زانییوە و وتوویەتی، لە ئەگەری کشانەوەی ھێزەکانی لە عێراق، ئەستەمە ئەمریکا بتوانێت پارێزگاری لە مانەوەی ھێزەکانی بکات لە سوریا، بە تایبەتی کە سەرجەم توانا لۆجستییەکانی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، لە عێراقەوە دابین دەکرێت
.

 

لێدوانەکەی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا لە کاتێکدایە، کە ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمەریکا بڕیاریداوە فیرقەی سترایکەر کە لە ھەزار و ٨٠٠ سەرباز پێکدێت ڕەوانەی عێراق بکات.