حەداد ئاماژەی بەوەکرد، ئەو لیژنە پەرلەمانییەی پێکھێنرابوو بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کارەبا راپۆرتێکی سەبارەت بە خەرجیی و بەھەدەردانەکانی کەرتە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە.
رونیشیکردەوە، لیژنەکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی ئەو پارەیەی لە کەرتی کارەبادا خەرجکراوە گەیشتۆتە ٨٠ ملیار دۆلار کە ئەوەش بەسە بۆ بونیادنانی سیستمی کارەبا لە ھەشت وڵات نەک لە وڵاتێکدا.
بەوتەی جێگیری سەرۆکی ئەو بڕە پارەیە لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە تا ئێستا لە کەرتی کارەبادا خەرجکراوە، ئەوەش کارەساتە، سەرەڕای ئەو خەرجکردنی ئەو بودجە گەورەیە ھاوڵاتیان وەک پێویست کارەبایان نیە.