دادگای عێراق فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی خۆپیشاندەران دەرکردووە
کوردسات نیوز
٩ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٧٧٥
ئاماژەی بەوەدا، بەشێک لە دۆسیەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران لە شارەکانی ناوەراست و باشوری عێراق کۆتایی ھاتووەو فەرمانی لەسێدارەدان بۆ چەند ئەفسەرێک لە واست و بابل دەرچووە، رونیشیکردەوە، دۆسیەی کوشتنی خۆپیشاندەران ئاڵۆزەو چەندین لایەنی تێدایە ، ھەندێک لایەنی سیاسیش بەئامانجی بانگەشەی ھەڵبژاردن و شکاندنی لایەنی تر دەستوەردان دەکەن.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری سەبارەت بە دۆسیەی دەستگیرکردنی قاسم موسلیح فەرماندەکەی حەشدی شەعبی و دواتر ئازادکردنی رایگەیاند، دادگا ملکەچی ھیچ فشارێکی سیاسی نەبووە لە دۆسیەکەدا.