شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد،  بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ مووشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ناوچەی سەوز کراون، بەڵام ھیچ کامیان ئامانجەکەی نەپێکاوەو دوای رووداوەکەش باڵیۆزخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.


وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش لەبارەی ھێرشەکەوە رایگەیاندوە ، ئاگاداری ھێرشەکەن بەڵام وردەکاریی تەواویان لە بەردەستدا نییە.


ھەروەھا واین مارۆیتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەتویتەر نوسیویەتی، ھێرشە بەردەوامەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان پێشێلکردنی سەروەری عێراق و یاساکانیەتی و ژیانی ھاوڵاتیان و ھێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە دەخەنە مەترسیەوە.


لای خۆشیەوە قەیس خەز عەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەھلی حەق رایگەیاند، لەپێناو تێکەڵنەکردنی کارتەکان تا ئێستا دەستەی ھەماھەنگی بەرگری نەچووەتە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئەگەر بیانەوێت کارێکی وا بکەن پێویستیان بەوە نیە مووشەکی ئاڕاستە بکەن.