"رەبی فەلاح حەسەن" ئەندامی تیمی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە رۆژێکدا بۆ زیاتر لە ٨ ھەزار کەس بەرزبۆتەوە و ئەوەش ھەڕەشەیەکی راستەقینەیە و رەوشەکە لە سەروو توانای دامەزراوە تەندروستییەکانەوەیە. وتیشی، بەرزبوونەوەی ئامارەکە بەھۆی ھاووڵاتیانەوەیە کە پابەند نین بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رەوشەکە بە ئاسایی وەردەگرن، ھەروەھا کەمترین پشکنین لە تاقیگەکان دەکرێت و وەرگرانی ڤاکسینیش کەمە.  
بە وتەی ئەو لێپرسراوەی تەندروستی عێراق، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی بڕیاری توند دەدات، چونکە پێشبینی بەرزتربوونەوەی حاڵەتەکان دەکرێت بە تایبەت کە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا خێراترە لە گواستنەوە.