داعش بەرپرسیارێتی بۆردومانکردنی وێستگەیەکی کارەبا لە ئەستۆ دەگرێت
کوردسات نیوز
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٤٦٩
دوای ئەوەی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، وێستگەی کارەبای سەڵاحەدین لە سامەڕا لە رێگەی کاتیۆشاوە بۆردومانکراوە، زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە، گرووپی تیرۆرستی داعشیش بەرپرسیارێتی خۆی لەو ھێرشە مووشەکییە راگەیاند.
چەند ھەفتەیەکە پەلامارەکانی داعش بۆ سەر وێستگە و تاوەرەکانی کارەبا لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زیادیکردووە، ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ ھاتنی وەرزی ھاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، حکومەتی عێراقیش بۆ پاراستنی ئەو تاوەرانە بیر لە بەکارھێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەکاتەوە.