ئیئتیلافی وەتەنیە بە سەرۆکایەتی (ئەیاد عەلاوی) ڕایگەیاند، پێشھاتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ھەڵبژاردنی پێشوەخت بە بێگەردی بەڕێوەناچێت، و قۆناغێکی نوێی سیاسی ھاتووەتە ئاراوە کە پێویستە گەل ڕووبەڕووی ببێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە یاریکردن بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و لادان لە بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسی.


ھاوپەیمانییەکەی (ئەیاد عەلاوی) ئاماژەی بەوەشکردووە، بێبەشکردنی نزیکەی (٧) ملیۆن ھاوڵاتی عێراقی، بە پاساوی ئاوارەیی و نەبوونی کارتی بایۆمەتری و نیشتەجێبوونیان لە دەرەوەی وڵات، جێگەی گومانە و کارەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ناڕوونکردووە.