کازمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە ڕایگەیاند، حکومەتەکەی سورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گروپە تاوانکارییەکان و زیاتر لە ٣٠ ھەزار فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دژی گروپەکانی تاوانکاری جێبەجێکردووە.


وتیشی، حکومەتی ئێستا دوای ١٧ ساڵ پشێوی و گەندەڵی ھاتووە و سورە لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی،  لە کاتێکدا لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا چاکسازی ئابوری لە عێراق نەکراوە.
ڕوونیشیکردەوە، وەرەقەی سپی چاکسازی ئاستی پشت بەستنی نەوتی لە بودجەدا لە ٩٥٪ەوە کەمکردووەتەوە بۆ ٧٠٪.


کازمی ڕاشیگەیاند، ھەر ژمارەیەکی بودجە کە دەستکاری کراوە و لە ئەنجومەنی نوێنەران یاری پێکراوە لە دادگای فیدراڵی تانەیان لێداوە. دووپاتیشیکردەوە، بڕیاری خۆکاندیدنەکردنی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە یەکەم ساتەوە داوە و لێی پەشیمان نیە.