ڕیاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، تا ئێستا کارمەندانی تەندروستی لە ھێڵی بەرگری یەکەمدان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا و لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەشەوە تا ئێستا ٣٨ ھەزار و ٦٩٧ پزیشک و کارمەندی کەرتی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون و ٢١٤شیان بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە. 


لە ماوەی ڕابردوودا حەسەن تەمیمی وەزیری پێشوی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندبوو کە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی ١٠ ملیۆن دینار بۆ خێزانی ئەو کارمەندانەی کەرتی تەندروستی کە بەھۆی کۆرۆناوە گیان لە دەستدەدەن.