(نوری مالکی) رایگەیاند: پیلانێکی ناوخۆی و دەرەکی لە ئارادایە بۆ کۆتایی ھێنان بە رۆڵی ھێزەکانی حەشدی شەعبی، سیناریۆی دەستگیرکردنی (قاسم موسڵح)یش بەشێک بووە لەو پیلانە، بەدووریشی نەزانی کە ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی بکرێنە ئامانجی ئەو پیلانە، ئاشکراشی کرد" دەستپێشخەری کراوە بۆ کۆبوونەوەیەکی باڵا لە نێوان (مستەفا کازمی) و (سەرکردەکانی حەشدی شەعبی) بۆ کۆتایی ھێنان بە ناکۆکییەکانی نێوانیان.
(نوری مالکی) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" ئەگەر وادەی ھەڵبژاردن دوابخرێت،  ئاستەمە پرۆسەکە ئەنجامبدرێت.