عەلی رەزا وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، بۆ پاراستنی بەشە ئاوی عێراق لەرێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ تورکیا نزیک بوونەتەوە و پێداگریان کردووە لەوەی مافی مێژوویی عێراق لە بەشە ئاوی رووباری دیجلە و فورات پارێزگاری لێ بکەن، وتیشی، ئەو بەنداوانەی تورکیا لە سەر رووباری دیجلە و فورات دروستیکردوون لەماوەی نێوان مانگی نیسان بۆ تەمووزی ئەمساڵ بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بەشە ئاوی عێراق ٥٠% کەمیکردووە. لەلایەکی ترەوە بڕیارە مەھدی حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئا‌وی عێراق بۆ پاراستنی بەشەئاوی وڵاتەکەی سەردانی ئێران بکات.