ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھێرشی توندی کردووەتە سەر حکومەتەکەی کازمی و ڕایگەیاندووە، سەرباری بەڵێنەکان، حکومەتەکەی کازمی تا ئێستا نەیتوانیوە بکوژانی چالاکوانان ئاشکرا بکات، جگە لەوەش زۆرینەی ئەو چالاکوانانەی تیرۆر کراون، لە سەردەمی حکومەتەکەی کازمیدا بووە.


لەلایەکی تریشەوە عەبدولھادی سەعداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ھەندێک لە وڵاتان دەستیان ھەیە لە تیرۆرکردنی چالاکوانان و دروستکردنی ئاژاوەگێڕی لە عێراق، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەو وڵاتانە نایانەوێت عێراق پێگە سیاسییەکەی بەدەستبھێنێتەوە.