میدیاکانی عێراق لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایان کرد، "قاسم موسڵیح" فەرماندە دەستگیرکراوەکەی حەشدی شەعبی ئازاد کراوە، ئەوەش بە فەرمانێکی دادوەری و بەھۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کراوە، ھەرچەندە سەرچاوەیەک لە دەستەی حەشدی شەعبی ئازاد کردنی "قاسم موسڵیح"ی بۆ میدیاکان پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ لایەنێکی ڕەسمی ھەڵوێستی لەسەر ئەو بابەتە ڕانەگەیاندووە.


قاسم موسڵیح فەرماندەی حەشدی شەعبی، ٢٦ی مانگی ڕابردوو بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە تۆمەتی تێوەگلان لە ھێرشی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەنبار دەستگیر کرا، ئەوەش نیگەرانی گەورەی لێکەوتەوە.