بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گشتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لە پارێزگاکانی عێراق، ١٠ ھەزار و ٧٨٣ روداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە و ھۆکاری سەرەکی زۆرینەی روداوەکانیش، کەمتەرخەکی بوە لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتیدا، جگە لەوەش بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و خراپ بەکارھێنانی کارەباش ھۆکاربون بۆ روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە. 


ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە زیانە داراییەکان بەھۆی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوەوە لەو ماوەیەدا  ٢ ملیار و ٨١ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار دینار بوە .