ئەمڕۆ "جێپ کۆفۆد" وەزیری دەرەوەی دانیمارک گەیشتە بەغداد و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ ھاوپەیمانی ناتۆ پابەندە بە ھاوکاریکردنی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانە نوستووەکانی داعش و وتیشی لە ماوەی ڕابردوودا بە بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلار پشتیوانی عێراقیان کردووە و لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانیش پشتیوانی عێراق دەکەن، ھەروەھا نیگەرانی دەربری لەو ھێرشانەی دژی نێردە و بارەگا بیانییەکان لە عێراق ئەنجام دەدرێن.


 ھەر لەو کۆنفرانسەدا وەزیری دەرەوەی دانیمارک گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی لە سەرجەم بوارەکاندا دووپاتکردەوە.