لیژنەی ئاسایش و بەرگری: نیگەرانییەکان بۆ دواخستنی وادەی ھەڵبژاردن زیادیکردووە
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٦٧٣
(گاتع روکابی) ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لەناو زۆرینەی لایەنەکان نیگەرانییەکان بۆ دواخستنی وادەی ھەڵبژاردن بۆ ساڵی داھاتوو زیادیکردووە، ئەوەش بەھۆی ئەو ڕەوشە ئەمنی و سیاسییەی ھاتوونەتە ئاراوە و ھاوڵاتیان ھەست بە ئارامی ناکەن، دیاردەی ھەڵگرتنی چەکیش لە دەرەوەی یاسا بەردەوامە.
وتیشی، لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردن، ناکۆکی لەناو ھۆزە عەرەبەکانیش لە چەند پارێزگایەک پەرەی سەندووە، ئەوەش ڕەوشەکە زیاتر ناسەقامگیر دەکات.