دەستەی گشتی ڕەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی (عەممار حەکیم) ڕایگەیاند: جموجۆڵە سیاسییەکان بۆ دواخستنی وادەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەستیانپێکردووە، بێ ئەوەی ڕێککەوتن لەسەر وادەیەکی نوێ بکرێت.


ڕەوتی حیکمە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "ئەو لایەنانەی لە پشت ئەو ھەوڵە سیاسییەن بۆ دواخستنتی پرۆسەی ھەڵبژاردن،  لە ناو حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خاوەنی ھەژموونن، کە ئامانجیان ھێشتنەوەی دۆخە سیاسییەکەیە وەک خۆی".