کازمی: یاسا تاکە ڕێگەیە بۆ بەرزکردنەوەی شکۆی دەوڵەت
کوردسات نیوز
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٩١٣
کازمی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، داوای لە وەزارەتەکان و فەرماندە ئەمنییەکان کرد، ھەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ دەستبەرکردنی زەمیینەیەکی ئارام بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، لەگەڵ گرنگی پەیڕەوکردنی دانایی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێشھاتەکان.
جەختیشی کردەوە لەسەر ڕێگەنەدان بە پێشێلکاری و ڕوونیشیکردەوە، دەرفەتی سەرکەوتن ھەیە لە پێناو وڵات و بەرژەوەندییەکانی گەل.