مەنسور بەعێجی جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان، لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، تانەکەی حکومەتی عێراق لەو ماددەی یاسای بودجە، کە تایبەتە بە زیادکردنی نرخی بەرھەمی کشتوکاڵی، وەک "گەنم و جۆ و چەڵتووک" کە لە جوتیاران وەردەگیرێت، راشیدەگەیەنێت، زیادکردنی نرخی بەرھەمی کشتوکاڵی، کاریگەری باشی دەبێت لەسەر کەرتی کشتوکاڵی و گەیشتن بە خودبژێوی، بەڵام تانەکەی حکومەت کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرتی کشوکاڵ دەبێت و لێدانە لە کەرتی کشتوکاڵ.