ئەدەلبێرت جانز وتەبێژی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی ئەوروپا پێشنیاری کردووە گەشتەکان بۆ یەکێتی ئەوروپا ئاسان بکات و ڕێگە بەو گەشتیارانە بدات سەردانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بکەن کە ڤاکسینی پەسەندکراویان وەرگرتووە.
"مەنقوش" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ "مەولود چاوش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای کرد لەگەڵ نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی گشتی، سەرجەم ھێزە بیانییەکان و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە خاکی "لیبیا" بکشێنەوە.
داواشی کرد ئاگربەست و ئەنجامەکانی کۆنگرەی "بەرلین" بۆ پاراستنی سەرەوەری خاکی وڵاتەکە جێبەجێ بکرێن. وتیشی، بەھێزکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا لە بەرژەوەندی ھەردوولا دەبێت.
"چاوش ئۆغلۆ"ش پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی نیشتمانی و گەڕانەوەی ئاسایش بۆ "لیبیا" دووپاتکردەوە.
ڕۆژنامەی "ئێکسپرێس ستار"ی بەریتانی لە زاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەوە ڕایگەیاند، بەریتانیا ١٠ فڕۆکەی جۆری "ئێف ٣٥ بی"ی ئەمریکی و ٦ کەشتی سەر بە دەریایی شاھانە و ژێر دەریایی و ١٤ ھەلیکۆپتەر دەنێرێتە سەر کەشتی فڕۆکە ھەڵگری "ئێچ ئێم ئێس کوین ئیلیزابێس" بۆ بەشداری کردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.
"مایک ویگستن" فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەو ھێزە پشتیوانی حکومەتی "بەغداد" دەکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق و سوریا، ئاماژەی بەوەش کرد تەنھا ئامانجیان لەناوبردنی داعشە چونکە مەترسین بۆ بەریتانیا و ھاوپەیمانەکانیشیان بێ جیاوازی.
کەشتی فڕۆکەھەڵگری "ئێچ ئێم ئێس کوین ئیلیزابێس" گەورەترین و بەھێزترین کەشتی جەنگییە کە بۆ ھێزی دەریایی شاھانەی بەریتانیا دروستکراوە و دەتوانێت ٤٠ فڕۆکە ھەڵبگرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوزیش لە زاری فریاگوزاری "تاران"ەوە ڕایگەیاند، ئەو ژنە دیبلۆماتکارە لە نھۆمی ١٧ەوە کەوتووەتە خوارەوە و تا ئێستا نازانرێت کە ھەوڵی خۆکوشتنی داوە یاخود خراوەتە خوارەوە، چەند ڕۆژێکیشە تەرمەکەی لە باخچەی ئەو ناوچەیە کەوتووە و ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە. جێی باسە، باڵیۆزخانەی سویسرا لە "تاران" لە بەرژەوەندی ئەمریکا لەو وڵاتە کار دەکات.
لە پایتەختی شاری مەکسیک میترۆیەک بەھۆی رووخانی پردی پەرینەوەکەیەوە لە نزیک وێستگەی ئۆلیفۆس لەسەر ھێڵی ١٢ لە باشووری پایتەختی مەکسیک کەوتووەتە خوارەوە و بەھۆیەوە نزیکەی ٢٣ کەس گیانی لەدەستداوەو ٧٠ کەسیش برینداربوون.
مایۆر کلاودیا سەرۆکی شارەوانی مەکسیک ڕایگەیاند، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون حەوتیان باری تەندروستیان ناجێگیرە و دانەیەکیشیان منداڵە.
دوای ئەوەی تەلەفیزیۆنی رەسمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، ئێران و ئەمریکا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ڤییەنا، ڕێککەوتوون لەسەر ئازادکردنی زیندانییە بیانییەکان و ئەوانەی بەتۆمەتی لایەندارێتی بۆ وڵاتانی خۆرئاوا لە ئێران زیندانیکراون، لە بەرامبەریشدا ئەمریکا و بەریتانیا، بڕی حەوت ملیار دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە دەرەوە ئازاد بکەن.
لەوبارەیەوە " نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ھەواڵی رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران دوورە لە راستییەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە دانوستانی وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، لە شاری ڤییەنا بەردەوامە و باس لە بەرەوپێشچوون لە ڕەوتی دانوستانەکان دەکرێت.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گۆڕان لە ھەڵوێست و زمانی سعودیە بەرامبەر ئێران، یارمەتی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان دەدات و ئێران ئامادەیە لەسەر ئاستی باڵا دانوستان لەگەڵ سعودیە بکات، وڵاتانی ناوچەکەش لە ئەنجامی دانوستانەکان ئاگاداربکاتەوە.
خواستنی ئێران و سعودیە بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانیان لە کاتێکدایە،٢٧ی مانگی ڕابردوو، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ڕایگەیاند، ھەرچەندە رەفتارەکانی ئێران وەک پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و دەستوەردانی لە کاروباری ناوچەکە خراپە، بەڵام سعودیە دەیەوێت پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ ئێراندا ھەبێت، پێشتریش چەند میدیاکانی جیھان باسیان لەوەکرد، ئێران و سعودیە بە نێوەندگیری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەغداد کۆبوونەتەوە و باسیان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان کردووە.
جانگ کیونگ وۆک باڵیۆزی باڵیۆزی کۆریای باشوور لە بەغداد، رایگەیاند: پرۆژەی دروستکردنی بەندەری فاو گرنگی خۆی ھەیە بەتایبەت لەبواری ئابووری و کارکردن لە پڕۆژەکەدا لەلایەن کۆمپانیای دایۆ بەردەوامە.
وتیشی: حکومەتی کۆریای باشوور ھاوکاری عێراق دەکات لەسەرخستنی پڕۆژەکەدا.
حکومەتی عێراق، لە کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای دایۆی ئەندازیاری ئیمزا کرد، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورە لە پارێزگای بەسڕە. دواترو لە ١١ی نیسانی ئەمساڵدا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا.
کۆمەڵەی رۆژنامەنوسانی تورکیا لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان رایگەیاند، لە مانگی نیسانی رابردوو ٤٨ رۆژنامەنوس لە شارەکانی وان و ئیستەنبوڵ و سەمسور و ئەدێرنە و ئامەد دەستگیرکراون.
لەبەشێکی تری راپۆرتەکەدا ھاتووە، ئەو رۆژنامەنوسانە لەسەر ٢١ دۆسیەی جیاواز دەستگیرکراون، دوای لێکۆڵینەوە پێنج رۆژنامەنوس ئازاد کراون.
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەنوسیدا روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە سەرەتای سەرھەڵدانی ئاڵۆزییەکان لە سوریا لە ١٥ی ئاداری ٢٠١١، تا ئێستا ٧٤٨ رۆژنامەنوس لەو وڵاتە کوژراون، کە ١٣ رۆژنامەنوس لەلایەن چەکدارانی تورکیا و ٦٩ رۆژنامەنوس لە لایەن تیرۆریستانی داعش کوژراون.
ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، ٣٨ رۆژنامەنوسیش بێسەر و شوێنن، ٥٥٢ رۆژنامەنوسیش لەلایەن حکومەتی سوریاوە دەستگیرکراون، ٥٦ رۆژنامەنوسییش لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.
زەریف لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لەئینستاگرام نوسیویەتی، ئەوەی لە ھەفتەی رابردوودا بڵاوبووەوە، ھیچ مەبەستێکی نەبووە و بڕیاریش نەبوە وتەکانی نە بەو شێوە فراوانە و نە بە شێوەیەکی سنورداریش بڵاوبکرێتەوە ، بەڵام بڵاوکردنەوەی لەم کاتەدا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و بۆ ئامانجی سیاسی بوە.
زەریف داوای لێبوردنی لە گەلی ئێران کردوە و دوپاتیکردووەتەوە، ھیچ مەبەستی نەبوە رۆڵی سولەیمانی کەم بکاتەوە لە پاراستنی ئاسایشی ئێران و ناوچەکە و ئەگەر بیزانیایە وتەکانی بەو شێوەیە بڵاودەکرێنەوە ھەرگیز نەیدەوت .
زەریف لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە مارسی رابردودا ئەنجامدراوە و ئێستا بەشێک لە تۆماری دەنگیی ئەو چاوپێکەوتنە دزەی پێکراوە، وتوێتی ، قاسم سولەیمانیی دیبلۆماسیەتی کردووەتە قوربانیی سەربازیی و ئەوەش رۆڵی ھەبوە لە لەناوچونی رێککەوتنی ئەتۆمی. ئەم لێدوانەش زەریفی روبەروی رەخنە و دژایەتیەکی زۆر کردووەتەوە لەناوخۆی ئێراندا.
کۆشکی کرملین لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و سباستیان کورتس ڕاوێژکاری نەمسا، گفتوگۆیان لە بارەی دوایین پێشھاتەکانی ئۆکراین و پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و یەکێتی ئەوروپا کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ڕاوێژکاری نەمسا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا.
پێشتریش یۆری ئەوشاکۆف یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، ئەگەری زۆرە لە مانگی حوزەیرانی داھاتوودا، پوتن و بایدن کۆبوونەوەی لوتکە، ئەنجام بدەن.