کێشەی  خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا چارەسەرکرا، کە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون و ئێستا لە خوێندن بەردەوامن، وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت: هەردوو مافی خوێندن و دامەزراندنیان پارێزراو دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە ئیمزای وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە، بڵاویکردوەتەوە، کێشەی ئەو خوێندکارانە چارەسەرکراوە کە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون و لە ئێستادا خوێندکاری ماستەر و دکتۆران.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر راسپاردەی د. ئارام محمد  وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر دامەزراوانی گرێبەست وەك وانەبێژ دامەزراون و لە ئێستادا خوێندکاری ماستەر یاخود دكتۆرا، مافیان پارێزراو دەبێت و لە خوێندن بەردەوام دەبن تاكو تەواوكردنی قۆناغی خوێندنەكەیان.

هەر لە فەرمانە وزارییەكەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی ئاماژەبەوەکراوە: دوای تەواوكردنی خوێندنەكەیان ڕێكارەكانی بە گرێبەست كردن و دەستبەكاربونیان بۆ ئەنجام دەدرێت بەو مەرجەی بەكردارەكی وانەبێژ بوبن و مەرجەكانی دامەزراندیان بە گرێبەست تێدابێت، واتە لە یەك كاتدا هەردوو مافی (خوێندن) و (دامەزراندنیان) پارێزراو دەبێت.