باشترین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بازنەی سلێمانی هەڵبژێردرا، کە د.بڕیار رەشیدە لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.

دامەزراوەی ''بەغداد الیوم'' لە رێورەسمی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵسەنگاندنی دامەزراوەکە بۆ هەڵبژاردنی باشترین پەرلەمانتارەکانی عیراق، د.بڕیار ڕەشیدی وەک باشترین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە سلێمانی دیاریکرد.

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەماوەکانی رابردوودا زۆرترین چالاکی و بەدواداچونی هەبووە لەسەرجەم سێکتەرە جیاوازەکان، هاوکات ئەمڕۆش وەک باشترین پەرلەمانتاری عیراق / سلێمانی هەڵبژێردرا.