دوای 466 رۆژ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس راگەیەندرا
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
لە دوای 15 مانگ لە شەڕكردن، دواجار حەماس و ئیسرائیل گەیشتنە رێككەوتن لەسەر ئاگربەست لە غەززە، هاوڵاتیانیش بەبۆنەی راگەیاندنی ئاگربەستەوە بە دڵخۆشیەوە رژانە سەرشەقامەکان و خۆشیان دەبڕی.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاگربەستی غەززەی راگەیاند و ئاماژەوەی بەوەکرد: ئاگربەستەکە هەردوو وڵاتی میسر و قەتەر گرەنتی جێبەجێکردنی دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر ئاماژەی بەوەشکرد: لە قۆناغی یەکەمدا حەماس بارمتەکان لە بەرانبەر ئازادکردنی ژمارەیەک دەستگیرکراو ئازاد دەکات، هاوکات هەموو ئاسانکاریەک بۆ کشانەوە سوپای ئیسرائیل لە غەززە دەکرێت.
وتیشی: ئاوارەکانی باکوری غەززە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.
لەلای خۆشیەوە جۆ باین سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە شەش هەفتە بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئیسرائیل و حەماس پابەندبن ئاگربەست لە غەززە دەبێتە هەمیشەیی.
گەیشتن بە ئاگربەست دوای 466 رۆژ دێت، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززەش تاوەکو ئێستا 46 هەزار و 645 کەس بەهۆی ئەو شەرەوە گیانیان لەدەستداوە.