ئەمڕۆ یەکەم رۆژی چلەی زستانە؛ پێشبینییەکانی کەشناسی چین؟
هەساو ئەمیر
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی چلەی زستانە، چلەی زستان لە ٢٥ رۆژ دوای یەکەم رۆژی زستان دەستپێدەکات و بە مانگی کوردی دەکاتە بەفرانبار و بەدوای ئەویشدا رێبەندان دێت، کە هاوتای ناوی مانگەکان ئەو ماوەیە سەرمایەکی سەخت و کەشێکی بەفراوی هەیە و رێگاوبانەکان دەیانبەستێت. لە چلەی زستاندا سەرما سەختتر دەبێت و شەپۆلی بەفربارین زیاتر دەبێت. لەگەڵ دەستپێکردنی چلەی زستاندا پێشبینییەکانی کەشناسی چین؟
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەی کەش تاڕادەیەک جێگیر دەبێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و سبەی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عیراقیش، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام لە سبەینێوە روو لە دابەزین دەکەن، بەتایبەت لەکاتەکانی ئێوارەوە تاوەکو بەرەبەیان.
کەشناسیی عیراق ئەوەی خستووەتە روو، لە چەند ناوچەیەکی عیراق و هەرێمی کوردستان نزمترین پلەکانی گەرما بۆ پلەی بەستن دادەبەزن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمیش، سبەی لە حاجی ئۆمەران نزمترین پلەکانی گەرما بۆ ٦ پلەی ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن :
هەولێر: ١٧ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٤ پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٤ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ١٨ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ١٤ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ١٩ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٢ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ١٦ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٢ پلەى سیلیزى