دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی HMPV لە چین میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو و باس لەوەدەکرا، رەنگە هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوببێتەوە، ئێستا تەندروستی چین رایگەیاندووە، توشبوون بە ڤایرۆسەکە کەمبووەتەوە.

تەندروستی چین رایگەیاندووە، رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی HMPV روو لە کەمبوونەوەیە و رێژەی توشبوون کەمی کردووە، وانگ لیپینگی توێژەر لە ناوەندی چین بۆ خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گواستراوەکان رایگەیاندووە، ئەم ڤایرۆسە وەک کۆڤید-١٩ نییە و ڤایرۆسەکە نوێ نییە دەیان ساڵە هەیە.

دوای پێنج ساڵ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە هەمان وادەدا لە چین، میدیاکان بەخێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی HMPVیان راگەیاند، کە ڤایرۆسێکی ئەوەندە نوێ نییە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠١ لە هۆڵەندا تۆمار کراوە.

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە رێکخراوی تەندروستی جیهانیی چاودێری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکات، ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی زیاتر لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە و نیشانەکانی هاوشێوەی پەتای وەرزییە.

تەندروستی چین سەرەتای ئەم مانگە ئەوەی خستە روو، ڤایرۆسەکە مەترسیدار نییە، تەنها لە هەندێک کەسدا نیشانەکانی توندترن، بەتایبەت ئەو کەسانەی گرفتی کەمی بەرگری جەستەیان هەیە و بەشێوەیەکی گشتی نەخۆشەکان پێویستیان بە نەخۆشخانە نابێت.

بۆ زانیانی زانیاری زیاتر لەسەر ڤایرۆسەکە و هۆکار و نیشانە و چارەسەرەکانی کلیک لێرە بکە