حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی بە نوێكردنەوەی مینحەی هەزار و 500 مامۆستایانی ئاینی  خۆبەخش بۆ ساڵی 2025 و داواكارییەكەیانی بۆ بوون بە گرێبەست قبوڵ نەكرد.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم كە بە دەست كوردسات نیوز كەوتووە، تێیدا هاتووە كە حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر نوێكردنەوەی مینحەی هەزار و 500 مامۆستای ئاینی خۆبەخش وەك پێش نوێژ و وتارخوێن.

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە، ئەو مامۆستا ئاینیە خۆبەخشانە بۆ ماوەی یەك ساڵی تر مانگانە 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەكرێت.

لە ماوەی رابردوودا مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش چەندین جار گردبوونەوەیان كرد و داوایان كرد وەك مامۆستایانی وانەبێژ ئەمانیش بكرێن بە گرێبەست، بەڵام حكومەتی هەرێم داواكەی قبوڵ نەكردن و وەك ساڵی رابردوو مینحەی بۆ بڕینەوە.