مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە سەرۆکایەتی وەفدێک سەردانی ریازی پایتەختی سعودیەی کرد و لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە دبلۆماتکارانی سعودیە کۆبۆوە، دوای کۆبوونەوەکەش رایگەیاند، دانوستانێکی راست و راشکاوانەیان ئەنجامداوە و درێژەش بە دانوستانەکانیان دەدەن و باسیان لە چارەسەری ناکۆکییەکانیان کردووە.
سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیا، یەکەمین سەردانیەتی بۆ سعودیە لە دوای کوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی سعودی کە ساڵی ٢٠١٨ لە نێو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ کوژرا و تائێستاش جەستەکەی نەدۆزراوەتەوە.