کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، لەدوای ئەوەی گەورەترین ھێڵی بۆری سوتەمەنی روبەروی ھێرشێکی ئەلکترۆنی بۆتەوە ، باری نائاسایی لە ١٧ ویلایەت و واشنتۆنیش راگەیەندراوە ، بەپێی ئەو بریارە گەیاندنی سوتەمەنی لەرێی وشکانیەوە بۆ واشنتۆن و ١٧ ویلایەتی تریش سنوردار دەکرێت  . ئەو ھێڵەی روبەروی ھێرشەکە بۆتەوە گەورەترین ھێڵی گواستنەوەی بەرھەمەکانی نەوتە لە ئەمریکا ، بەتایبەت بەنزینی ئۆتۆمبێل و بەنزینی فرۆکە و بەرێژەی لە سەدا ٤٥ پێداویستییەکانی کەناراوەکانی خۆرھەڵاتی ئەمریکا دابین دەکات و رۆژانە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل بەنزین دەگوێزێتەوە ، تا ئێستاش لایەنی ئەنجامدەر و ھۆکار و قەبارەی زیانەکانی ئەو ھێرشە ئاشکرا نەکراوە.