بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە 17هاووڵاتی لە بەنداوی تشرین گیانیان لەدەستداوە
زاهیر
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
لە بۆردومانەكانی توركیادا بۆسەر بەنداوی تشرین نزیكەی 20 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و هەسەدەش دەڵێت لە 24 سەعاتدا 14 چەكداری هاوپەیمانی توركیا كوژراون.
میدیاكانی رۆژئاوا بڵاویانكردەوە لە ماوەی 15 رۆژی مانگرتن لەسەر بەنداوی تشرین بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا 17 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و 92 كەسی دیكەش برینداربون.
لە لایەكی دیكەوەی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە ئاشكری كردوە لە ماوەی 24 سەعاتدا و لە شەڕوپێكدادانەكانی نێوان شەڕڤانان و چەكدارانی سوری هاوپەیمانی توركیا 14 چەكدار كوژراون.
هەسەدە ئاماژەی بەوەكردوە زۆربەی ئەو چەكدارانە لە پێكدادانەكای گوندەكانی دەوروبەری مەنبج و بە درۆنی شەڕڤانان كوژراون.
هاوكات هەسەدە ناوی حەوت شەڕڤانی هێزەكانیی بڵاوكردووەتەوە كە لە شەڕی بەرگریی لە بەنداوی تشرین و لە پێكدادانەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا گیانیان لەدەستداوە.