فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەداتە ئیدارەی نوێی ئەمریكا و هەڕەشەی ململانێی سەربازیی درێژخایەن دەكات.

لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی دەستبەكاربونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دەبێت ئەمریكا هۆشداربێت لە دووبارەكردنەوەی هەڵە ستراتیژیەكانی رابردوو، چونكە لەوانەیە دوژمنان پێیان وابێت تاران لاواز بووە، بەڵام ئێران توانایەكی سەربازیی بەهێزی هەیە بۆ شەڕ و ململانێی گەورە و ماوە درێژ دژی دوژمنەكانی لەناوچەكەدا.

ئەوە لەكاتێكدایە راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن، لەگەڵ دەستبەركاربونی ترەمپدا ئێران روبەروی رەوشێكی سەخت دەبێتەوە، چونكە ئیدارەی ترەمپ نیازی هەیە سزاكانی سەر ئێران زیاتر بكات.