فەرەیدون دەمیر كە خەڵكی باكوری كوردستانە و دوای زیاتر لە 30 ساڵ زیندانیی لە توركیا ئازادكرا، فەرەیدون كە باوكی ساڵی 2021 كۆچی دوایی كردووە رێگەی پێ نەدرا لە پرسەكەشیدا بەشداریی بكات.

چووە سەر گۆڕی باوکی

ئەو كە لە شارۆچكەی پیرسوس سەر بە پارێزگای رحا لە باكوری كوردستان لە دایكبووە؛ دوای 31 ساڵ زیندانیی و لەگەڵ ئازادبوونی چووە سەر گۆڕی باوكی.

تۆمەتی تێكدانی یەكپارچەیی خاكی تورکیا

 فەرەیدون دەمیر ساڵی 1995 لە تەمەنی 17ساڵیدا لە شاری ئەدەنە بە تۆمەتی تێكدانی یەكپارچەیی خاكی ئەو وڵاتە لەلایەن دادگایی تورکیاوە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.

ئەو هاوڵاتییە ئێستا تەمەنی 48 ساڵە و لەگەڵ ئەوەی لە زیندان ئەشكەنجەیەکی زۆر دراوە، دڵخۆشە دوای 31 ساڵ بەندكران لە زیندانی ئەنتاڵیا جارێكی دیكە گەڕاوەتەوە زێدی خۆی .