وەفدی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوسەرۆكی پێشوتری شارەوانیی ئامەدیان لە زیندان كرد و بڕیارە ئەمڕۆش لەگەڵ فیگەن یوكسەكداغ كۆببێتەوە.

وەفدی پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان "دەم پارتی" كە پێكهاتون لە ئەحمەد تورك و پەریون بوڵدان و سری سورەیا ئوندەر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لە زیندانی ئەدیرنە چاویان بە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە و عەدنان سەلچوك هاوسەرۆكی پێشوتری شاروانیی ئامەد كەوتووە و پشتیوانیی خۆیان بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئاشتییانە لە توركیا دوپاتكردوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكرا، رۆژی یەكشەممەش، لە زیندانی كاندرای كۆجالی لەگەڵ فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە كۆدەبنەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ و ژمارەیەك پەرلەمانتاری هەدەپە لە ساڵی 2016 بە تۆمەتیی بێڕێزیی بە سەرۆك كۆماری توركیا و پشتیوانیی لە كۆبانێ و پەیوەندیی بە پەكەكە سزای زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێنرا.