ئێران دیمەنی بنكەیەكی ژێرزەمینی موشەكی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە
ئاکام
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ئاژانسی تەنسیمی ئێرانی بۆ یەکەمینجار دیمەنی بنەکەیەکی ژێرزەمینی تایبەت بە موشەکە دوورمەوداکانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.
حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی بنكەیەكی ژێرزەمینی موشەكی وڵاتەكەی كرد كە بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل بەكارهاتووە لە مانگی 10ی ساڵی رابردوو.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بنكەیە بەكارهاتووە بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل لە مانگی 10ی ساڵی رابردوودا.
فەرماندەی سوپای پاسداران راشیگەیاندوە، ئێران سیستمێكی نوێی موشەكی بۆ كۆگاكانی زیاد دەكات كە جیاوازترە لە موشەكەكانی تر لە سەرتاسەری وڵاتدا.