حكومەتی نوێی سوریا رێكارەكانی پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەستپێدەكاتەوە
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
حكومەتی نوێی سوریا رێكارەكانی پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی رێگەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان و كونسوڵخانەكانەوە دەستپێدەكاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا راگەیاندراوێكی لەبارەی خزمەتگوزارییەكانی پاسپۆرت بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، یەكشەممەی داهاتوو 12ـی كانوونی دووەم دەستبە رێكارییەكانی پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتیان دەكاتەوە.
راشیگەیاندووە، رێكارەكانی پێدانی پاسپۆرت لە رێگەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان و كونسوڵخانەكانەوە دەستپێدەكاتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتریش ئەشهەد سەلیبی سەرۆكی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی و گواستنەوەی ئاسمانی سوریا رایگەیاندبوو، لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق دەستیپێكردوەتەوە.