بڕیارە سبەینێ‌ وەفدی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش بكات، رۆژی یەكشەممەش سەردانی فیگەن یوكسەكداغ دەكات.

وەفدی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی" وادەی سەردان و چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ ئاشكراكرد و راگەیاند، سەعاتی 1ی نیوەڕۆی رۆژی شەممە 11ی مانگ وەفدەكە كە پێكهاتوون لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، لە زیندانی ئەدیرنە لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە كۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەعات 1ی نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممەش 12ی مانگ، وەفدی دەم پارتی لە زیندانی كاندرای كۆجالی لەگەڵ فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە كۆدەبنەوە.