سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەکی بۆ کۆچیدوایی مەلیحە خانی میرزا عەبدولڕەحمان بڵاوکردەوە
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی"مەلیحە خانی میرزا عەبدولڕەحمان"هاوسەری خوالێخۆشبوو شێخ رەئوفی شێخ مەحمودی حەفید پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی دەکات و دەڵێت بنەماڵەکەتان رۆڵێكی دیارتان لە مێژووی گەلی كورد و جووڵانەوە سیاسییەكاندا هەبووە
دەقی پرسەنامەکەی:
بەڕێزان بنەماڵەی شێخ رەئوفی شێخ مەحمودی حەفید
کۆچی دوایی خاتوو (مەلیحە خانی میرزا عەبدولڕەحمان) هاوسەری خوالێخۆشبوو شێخ رەئوفی شێخ مەحمودی حەفید لەدڵەوە نیگەرانیكردین.
بۆ خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین كە رۆڵێكی دیارتان لە مێژووی گەلی كورد و جووڵانەوە سیاسییەكاندا هەبووە و كار و خزمەتەكانتان بۆ پەرەپێدانی برایەتی و چاكەكاری لە كۆمەڵگەكەماندا بەرزدەنرخێنین.
لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان