رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی: بەشار ئەسەد ژەهرخوارد کراوە
هەساو ئەمیر
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی ، هەوڵی تیرۆركردنی بەشار ئەسەدی سەرۆكی هەڵاتووی سوریای لە رێی ژەهر خواردكردنەوە ئاشكرا كرد .
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە زاری لێپرسراوانی ئەمنی روسیاوە بڵاویكردووەتەوە، رۆژی یەكشەممەی رابردوو هەوڵی تیرۆركردنی بەشار ئەسەد سەرۆكی هەڵاتووی سوریا لە روسیا دراوە لە رێی ژەهرخواردكردنییەوە و لەو رۆژەوە رەوشی تەندروستی ئەسەد تێكچووە و داوای یارمەتی پزیشكی كردووە.
ئاماژەی بەوە شکردووە، لە ئێستادا تەندروستی ئەسەد باش نییە و بە توندی دەكۆكێت تارادەی خنكان.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتە روو، هەرچەندە تاوەکو ئێستا پزیشكەكان حاڵەتی ژەهرخواردنەكەی ئەسەدیان یەكلا نەكردووەتەوە، بەڵام نیشانەكانی ئەوە دەردەخەن كە هۆكاری تێكچوونی تەندروستی ئەسەد ژەهرخواردکردنییەتی.
بەشار ئەسەد، سەرۆکی دیکتاتۆری رژێمی پێشووی سوریا، کە لە ٨ی مانگی ١٢ی رابردوودا بەرەو روسیا هەڵات و رژێمەکەی رووخا، بە چەند رۆژێک دوای هەڵاتنەکەی روسیا ئاماژەی بەوەکرد ئەسەد لە وڵاتەکەیان مافی پەنابەری پێدراوە.