دادوەرێكی ئەمریكی بڕیاریدا رۆژی 10ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ دادگایی بكات و سزای بەسەردا بسەپێنێت.

دادوەر خوان مێرشان دادوەری دادگای باڵای نیویۆرك داواكارییەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكای رەتكردەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دادگایی كردنەكەی بە تۆمەتی پارەدان بە ئەكتەرێكی پۆرنۆگرافی كە تەنها 10 رۆژ پێش دەستبەكاربوونی دادگاییەكە بەڕێوەدەچێت.

دەشڵێت، سزای ئازادكردنی بێمەرج دەستبەسەركردن و غەرامەكردن یان هەر سزایەكی تر یەكێكە لە بژاردەكان.

ترەمپ لە 30ی 5ی 2024دا سزا درا بە تۆمەتی ساختەكردنی تۆمارە بازرگانییەكان بۆ پەردەپۆشكردنی پارەی پارێزەرەكەی ئەو كاتەی كە 130 هەزار دۆلاری بە ئەكتەرێك داوە، لە بەرامبەر بێدەنگكردنی پێش هەڵبژاردنەكانی 2016.

وتەبێژی ترەمپیش رایگەیاند، پێویستە رێگە بە ترەمپ بدرێت بەردەوام بێت لە ئاڵوگۆڕێ دەسەڵات و بە دڵنیاییشەوە ترەمپ لە دژی ئەو تۆمەتانە دەجەنگێت.