بنیامین ناتانیاهۆ هەڕەشەی توند لە حوسییەكانی یەمەن دەكات و دەڵێت، ئەگەر هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل رانەگرن، ئەوا هەمان چارەنووسی دوژمنەكانی دیكەیان لە ناوچەكە دەبێت قۆڵێکی دیکەی ئێرانیش دەبڕین
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند حوسیەکانی یەمەن ئەگەر هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل رانەگرن ئەوا هەمان چارەنووسی دوژمنەكانی دیكەیان لە ناوچەكە دەبێت قۆڵێکی دیکەی ئێرانیش دەبڕین لەناوچەکەدا وهەژموونی ئێران کەمتردەکەینەوە،
هەموو قۆڵەکانی ئێران دەبڕین
لەلایەکی دیکەوە، میدیاكانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، رای جیاواز لەنێو ئیدارەكەی ناتانیاهۆ هەیە سەبارەت بەوەی كە تەلئەبیب راستەوخۆ روبەڕوی تاران ببێتەوە باشترە، یان هێرشەكانی بۆ سەر حوسییەكان چڕبكاتەوە و ژێرخانی سەربازییان لەناوببات، بەڵام بۆ ئەمەیان دەبێت چاوەڕێی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ بكات.
ئەمە لەکاتێکدایە ئیسرائیل بەچری بۆردومانی سەنعای پایتەختی یەمەنی کرد و فرۆکەخانەی ئەو وڵاتەی بە ئامانج گرت وبەپێی زانیاریەکان فرۆکەخانەکە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بەتەواوی وێران بووە
لەهێرشەکەماندا سەرۆک وەزیرانی یەمەن ئاگاداربووە
هەروەها،سوپای ئیسرائیل دەڵێت" هێرشەکانمان بەئاگاداری وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای یەمەن و سەرۆک وەزیرانی یەمەن ئەنجامداوە".
ئیسرائیل،بەدوای سەرکردەی حوسییەکان دەگەرێن
لەلایەکی یکەشەوە،وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، بەدوای هەموو سەرکردەکانی حوسییەکاندا دەگەرێین و هیچیان رزگاریان نابێت