گەورەترین بەرپرسی زیندانی سیدنایا دەستگیرکرا
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە پارێزگەی تەڕتوس محەممەد کنجۆ حەسەن، بەرپرسی لە سێدارەدان لە زیندانی سیدنایا، لە لایەن هێزەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریاوە دەستگیرکراوە.
روانگەی سوری رایگەیاند فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریای نوێی، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لیوا محەمەد گەنجۆ حەسەن، بەرپرسی دادگای مەیدانی زیندانی سیدنایا لەدخربەت ئەل مەعزەی سەر بە شارۆچکەی تەرتوس دەستگیر کرد
ئەمە لەکاتێکدایە ناوبراو لە ئاڵۆزییەکانی ٢٠١١ـەوە تاوانبارە بە کوشتن و لە سێدارەدانی هەزاران هاووڵاتی سووری، و یەکێک بووە لە داواکراوانی سەرانی ڕژێمەکەی ئەسەد و بەرپرس بووە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکانی خەڵکی سووریا.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات، محەممەد کنجۆ لەگەڵ 20 سەربازی دیکەی سەردەمی ئەسەد دەستگیرکراوە.