ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی رەوشی سوریا لە کۆبوونەوەدایە، نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا داوای چارەسەری سیاسی قەیرانی ناوخۆی ئەو وڵاتە دەكات.

گیر پیدرسن نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند، قەیرانی ناوخۆی سوریا بەرێگەی سەربازی چارەسەرناكرێت و پێویستە لەڕووی سیاسییەوە چارەسەر بكرێت.

وتیشی، هێرشی گروپە چەكدارەكان سنووری ناوچەكانی كەمكردنەوەی گرژی بەزاندووە، نەخۆشخانە و دامەزراوەكانی كردووەتە ئامانج و مەترسی ئاوارەبوونی بەكۆمەڵ هەیە.